ئەحمەد کانى لە شەوانى ڕەمەزاندا کاسبکار و هاوڵاتیانى نێو بازاڕى هەولێر بەسەر دەکاتەوە

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

بۆ ئاگاداربوون لە گوزەرانى هاوڵاتیان و ڕەوشى تەناهى و ئارامى هەولێرى پایتەخت،بەرپرسى لقى دوو بازاڕى ئیسکانى شارى هەولێر بەسەر دەکاتەوە.
دوێنێ شەو بەڕێز ئەحمەد کانى ئەندامى ئەنجوومەنى سەرکردایەتى و بەرپرسى لقى دووى پارتى دیموکراتى کوردستان بە یاوەرى کارگێڕانى لقى دوو و هەردوو بەرپرسانى لیژنەى ناوچەى ئاشتى و گوڵان و ستافى لیژنە ناوچەکان،لە نێو بازاڕى ئیسکانى شارى هەولێر کە بە یەکێ لە شەقامە پڕ جوڵەو قەرەباڵغەکانى شار ئەژمار دەکرێت،لە ژیان و گوزەرانى هاوڵاتیان و کاسبکارانى شەقامەکەى پرسیەوەو گوێى لە ڕاز و سکاڵاى ئەوانە گرت کە ڕۆژانە بە دەستگێڕى و عەرەبانەکانیان گوزەرانى خۆیان و خانەوادەکانیان دەستەبەر دەکەن،بەرپرسى لقى دوو بەڵێنى بە کاسبکاراندا کێشەکانیان بگەیەنێتە لایەنى پەیوەندیدار بۆ بەدەنگەوە هاتن و چارەسەرکردنیان.
لە لایەکى دیکەوە ئەحمەد کانى لەگەڵ ئەو گەنجانەى شەوانە لە شەقامەکە کۆ دەبنەوە دانیشت و باسى بارودۆخى هەستیارى ئێستاى هەرێمى کوردستان و ناوچەکەى کرد،هاوکات جەختى لەوە کردەوە کە پێویستە گەلى کورد بەتێکڕا و بەتایبەت گەنج و لاوەکانمان خۆیان بۆ ئامادە بکەن و هەست بە بەرپرسیارەتى مێژوویى و نیشتیمانى خۆیان بکەن،هەوڵ بدەن هەمووان بەشدارى ڕیفراندۆم بکەن و لە پرۆسەى ڕیفراندۆمیشدا بە بەڵێ دەنگ بۆ سەربەخۆیى کوردستان بدەن چونکە ئەو دەنگەی ئەمڕۆ،ژیانى سەربەخۆیى یەکجارەکیمان پێ دەبەخشێ.
لە دوا وێستگەى بەسەرکردنەوەکەى،بەرپرسى لقى دوو دەستخۆشى گەرمى لە پیاوانى پۆلیس و ئاسایش و پۆلیسى هاتوچۆى شەقامەکە کرد کە توانیویانە ئارامى و ئاسایشى شەقامەکە و گیان و ماڵى هاوڵاتیان  و دوکاندار و کاسبکارەکان بپارێزن.

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن