ئەحمەد کانى پێشوازى لە هونەرمەند ئەحمەد ڕەئووف دەکات

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

ئەمڕۆ 9 ى حوزەیرانى 2017،بەڕێز ئەحمەد کانى ئەندامى ئەنجوومەنى سەرکردایەتى و بەرپرسى لقى دوو پێشوازى لە هونەرمەندى دیارى بوارى کۆمیدیا ئەحمەد ڕەئووف کرد.
لەو دیدارەدا بەرپرسى لقى دوو وێڕاى ستایشکردنى ڕۆڵى هونەرمەند لە خزمەتکردن بە هونەرى دراما و شانۆ،باسى شانۆیى کۆمیدیاى کرد کە هونەرێکى کاریگەرە لە دونیاى ئەمڕۆدا و دەتوانێ پەیامى گەورە بە کۆمەڵگا و دەسەڵاتیش بگەیەنێ،هاوکات تیشک بخاتە سەر  کێشەکانى نێو کۆمەڵگا بە ئامانجى چارەسەرکردنیان.
هەر لەو دیدارەدا ئەحمەد کانى باسى هەوڵەکانى هونەرمەند ئەحمەد ڕەئووفى کرد لەگەڵ هاوکارانى دیکەى کە دەیانەوێ جگەلە بەخشینى کاتێکى خۆش بە ئامادەبووانى شانۆکانیان و بینەرەکانیان،جارێکى دیکە هۆڵەکانى شانۆ زیندوو بکەنەوەو پڕ لە بینەرى بکەنەوە کە ئەوەش هەوڵێکى دڵسۆزانەو خەمخۆرانەیە بۆ هونەرى شانۆ لە کوردستان.
لە بەرامبەردا هونەرمەند ئەحمەد ڕەئووف سوپاسى ستایش و پشتیوانیەکانى بەرپرسى لقى دووى کرد لە هونەر و هونەرمەندان بەگشتى

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن