ئەحمەد کانی لە بەرسەرکردنەوەی خانەوادەی شەهیدان:"خوێنی شەهیدانی ئێوە بەردەوامی بەو ئەزموونەی هەرێمی کوردستان دا

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

لە بەسەرکردنەوەی خانەوادەی شەهیدانی شەڕی دژ بە داعش ئەحمەد کانی گوتی:"خوێنی شەهیدانی ئێوە ئەو ئەزموونەی هەرێمی کوردستانی پاراست کە چەندین ساڵە گەلی کوردستان خەباتی سیاسی و چەکداری بۆ دەکات.
ئەمڕۆ 7 ی حوزەیرانی 2017، بەڕێز ئەحمەد کانی ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان بە یاوەری سەنگەر کانەبی گەورە کارگێڕی لق و فەرهاد یاسین بەرپرسی لیژنەی ناوچەی ڕاپەڕین و مامۆستا مەلا یاسین بەرپرسی شەهیدانی لقی دوو،بەپێی بەرنامەیەکی ڕێکخراو کە ماڵباتی زیاتر لە (100) شەهید دەگرێتەوە لە سنووری لقی دوو، دەستی بەسەردانەکانی کرد،لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ ژمارەیەک لەو خانەوادانەی بەسەر کردەوە کە لە شەڕی زیاتر لە دوو ساڵەی دژ بە داعش گیانی خۆیان لە پێناو ئارامی و ئاسایشی کوردستان بەخشی،لەو بەسەرکردنەوەیەدا ئەحمەد کانی بەرپرسی لقی دوو لە ژیان و گوزەران و گلەیی و کێشەکانیانی پرسیەوە و بەڵێنی پێیاندا کە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان چارەسەری زۆرێک لەو کێشانە بکەن کە لە توانایاندا هەبێت.
بەرپرسی لقی دوو لەگەڵ خانەوادەی شەهیدان پرسی خوێندن و پێگەیاندنی منداڵەکانیانی باسکرد و گوتی:" پێویستە ئەوان بە زانست و زانیاری درێژە پێدەری ئەو خەبات و تێکۆشانە بن کە باوکیان لە پێناو گەلەکەیان ژیانی خۆیانیان پێ‌ بەخشی،چونکە خوێندن و فێربوون  شۆِرشێکی زانستیەو گەلێک پێی سەردەکەوێ‌،بۆ سەرکەوتنی ئەو ئومێدەش لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان هەموو هەوڵێک دەخاتە گەڕ لەپێناو دروستکردنی نەوەیەکی پڕ لە زانست و زانیاری بۆ ئەوەی لە دوا ڕۆژدا ببنە هۆکاری زیاتر ئاوەدانی و پێشوەچوونی کوردستان.

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن