ئەحمەد کانى لە تەندروستى جەمال گردەسۆرى ڕۆژنامەنووس دەپرسێتەوە

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

بەمەبەستى ئاگاداربوون لە ڕەوشى تەندروستى،ئەحمەد کانى سەردانى نووسەر و  ڕۆژنامەنووسى دیارى شارى هەولێر  جەمال گردەسۆرى کرد.
ئێوارەى ئەمڕۆ 7 ى حوزەیرانى 2017،بەڕێز ئەحمەد کانى ئەندامى ئەنجوومەنى سەرکردایەتى و بەرپرسى لقى دوو هاوڕێ لەگەڵ شاندێک کە پێکهاتبوو لە ئارى نانەکەلى و جەسام موشیر کارگێڕانى لق و عومەر خڕە بەرپرسى لیژنەى ناوچەى گوڵان،سەردانى نووسەر و ڕۆژنامەنووسى دیارى شارى هەولێر جەمال گردەسۆرى لە ماڵەکەى خۆیدا کرد کە ماوەیەکە بەهۆى نەخۆشیەوە لە خزمەت بە ڕۆژنامەگەرى و کلتوورى کوردى دوور کەوتۆتەوە.
لەو سەردانەدا بەرپرسى لقى دوو جگەلە تەندروستى پرسینەوە،هیواى زوو چاکبوونەوەى بۆ نووسەر و ڕۆژنامەنووس جەمال گردەسۆرى خواست ئومێدى کرد بتوانێ جارێکى دیکە بگەڕێتەوەگۆڕەپانى خزمەتکردن بە کلتوور و ڕۆژنامەگەرى کوردى، هاوکات ڕۆژنامەنووسانیشى بە هێزێکى گەورە بۆ ڕۆشنکردنەوەى هزر و بیرى کۆمەڵگا وەسفکرد و گوتى:"بە دوور کەوتنەوەى قەڵەمى هەر ڕۆژنامەنووسێک،کەلێنێکى گەورە لەنێو بزاوتى ڕۆشنبیرى و کلتوورى کۆمەڵگاى کوردى دروست دەبێت.

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن