بەبۆنەى ڕۆژى جیهانى منداڵانەوە ئەحمەد کانى منداڵى شەهیدانى شەڕى داعشى خەڵاتکرد

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

بەبۆنەى ڕۆژى جیهانى منداڵان،ئەحمەد کانى بەرپرسى لقى دوو منداڵى شەهیدانى شەڕى داعشى خەڵاتکرد.
لە ڕێوڕەسمێکدا کە لیژنەى ناوچەى نیشتیمانى سەر بە لقى دوو بۆ منداڵان و خانەوادەى شەهیدانى سەربەرزى شەڕى تیرۆریستانى داعش لە ( پاسەوانانى سنوور ) بە ئامادەبوونى خانەوادەى شەهیدان و ژمارەیەک لە ئەفسەران و پۆلیسانى پاسەوانى سنوور و کارگێڕانى لقى دوو و بەرپرسى لیژنەى ناوچەى نیشتیمان لە شارى هەولێر ڕێکى خست،بەڕێز ئەحمەد کانى ئەندامى ئەنجوومەنى سەرکردایەتى و بەرپرسى لقى دووى پارتى دیموکراتى کوردستان منداڵى شەهیدانى پاسەوانى سنوورى خەڵاتکرد.
هەر لەو مەراسیمەدا بەرپرسى لقى دوو لە وتەیەکدا پیرۆزبایى لە منداڵان کرد بەبۆنەى ڕۆژى جیهانیانەوە و بە ئەرکى هەموو لایەکى زانى کە هەموو خزمەتێکى خانەوادەى شەهیدان و منداڵەکانیان بکەن چونکە باوک و کەسوکارى ئەوان لەپێناو بەرگرى کردن لە خاک و گەلى کوردستان گیانى خۆیان بەخشى.
هاوکات بەرپرسى لقى دوو بۆ منداڵان باسى لەوە کرد کە بە گرنگیدانیان بە خوێندن و زانستیان دەتوانن ببنە درێژە پێدەرى خەبات و تێکۆشانى باوکیان و دەبنە پارێزەرى ئەو ئەزموونەى کە بە خوێنى باوکى ئەوان و هەزاران هەزار شەهیدى دیکە دروست بووە.

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن