لقى دووى پارتى دیموکراتى کوردستان یادى هەڵگیرسانى شۆِرشى گوڵانى کردەوە

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

 

لە یادى شۆِرشى گوڵانى پێشکەوتنخواز،بە ئامادەبوونى خانەوادەى سەربەرزى شەهیدان و  محەممەد مەلا قادر و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و ئەنجوومەنى سەرکردایەتى و پارێزگارى هەولێر و مامۆستایانى زانکۆ و ڕێکخراوەکانى لاوان و قوتابیان و ئافرەتان و خەڵکێکى زۆر،لقى دووى پارتى دیموکراتى کوردستان بە ناونیشانى(بەرەو ڕیفراندۆم و سەربەخۆیى) لە هۆڵى شەهید سەعد عەبدولڵا ئاهەنگێکى فراوانى جەماوەرى سازکرد کە تێیدا جگەلە خوێندنەوەى وتارى هەریەک لە کاکەمین نەجار ئەندامى مەکتەبى سیاسى و بەرپرسى ئەنجوومەنى سەرکردایەتى پارێزگارى هەولێر و،ئەحمەد کانى ئەندامى ئەنجوومەنى سەرکردایەتى و بەرپرسى لقى دوو کە باسیان لە شۆِرشى گوڵان و دەستکەوتە مێژووییەکانیان کرد،خانەوادەى سەربەرزى شەهیدانى ئەو شۆِرشە ڕێزیان لێگیرا،دواتر هەریەک لە هونەرمەندان ئەیوب عەلى و ماهیر حەمەدەمین و بورهان خۆشناو کەشێکى هونەرى بەجۆشیان بەو بۆنەوە دروستکرد.
لەلایەکى دیکەى ئەو ئاهەنگە ژمارەیەک لە مامۆستایانى زانکۆى سەڵاحەدین کە توێژینەوەکانیان لەبارەى شۆِرشى گوڵان و کاریگەریەکانى ئەنجامداوە،خەڵاتکران و ڕێزیان لێنرا.
تابلۆى پێشمەرگەى تیپە هونەرە میللیەکانى هەولێر لایەنێکى دیکەى هونەرى بوو کە ئاهەنگەکەى پڕ جۆش و خرۆِشتر کرد.

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن