ئەحمەد کانى پیشانگایەکى هاوبەشى شێوەکارى قوتابیانى پەیمانگاى هونەرە جوانەکانى لاوک دەکاتەوە

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

لە ساڵوەگەڕى شۆِرشى گوڵانى پێشکەوتنخواز و بە ناونیشانى ( دوێنێ شۆِرش لە پێناوى ئازادى بوو،ئەمڕۆ شۆِرشى ئێمە لە پێناوى هونەرە)،ئەحمەد کانى ئەندامى ئەنجومەنى سەرکردایەتى و بەرپرسى لقى دوو بە ئامادەبوونى کارگێڕانى لق و بەرپرسانى لیژنە ناوچەکان و هونەرمەندان،پیشانگاى هاوبەشى شێوەکارى قوتابیانى پەیمانگاى لاوکى نا حکومى (گوڵشەن باقى نادر،دلڤین دلزار سەلیم،سیروان عوسمان،سنوور عەبدولڵا ڕەزا )ى لە گەلەرى میدیاى شارى هەولێر کردەوە کە بڕیارە سبەش بەردەوام بێ.
لە بەسەرکردنەوەى تابلۆکانى پیشانگاکە،بەرپرسى لقى دوو دەستخۆشى گەرمى لە قوتابیانى شێوەکار کرد لە کردنەوەى پیشانگاکەو ئەنجامدانى چالاکى هونەرى لەو جۆرە لە شەوانى مانگى ڕەمەزان کە کەشێکى جوانتر بە شارى هەولێر دەبەخشێ،تەواوى پیشتوانى خۆشى بۆ هونەرمەندان و بوارى هونەرى دووپات کردەوە لەپێناو زیاتر بەرەو پێشەوە بردنى ڕەوتى هونەر و ڕایگەیاند:"دەتوانین بە هونەر پەیامێکى گەورە بگەیەنین چونکە هونەر ناسنامەى گەلێکە،ئەو گەلەى ئێمەش خاوەنى ناسنامەیەکى پڕ سەروەرى شۆڕش و تێکۆشان و خەباتە،وەک چۆن خاوەنى کلتوور و هونەرێکى هێندە دەوڵەمەندە کە هى ئەوەیە شانازى گەورەى پێ بکرێت.

 

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن