ئەحمەد کانی پێشوازی لە هونەرمەند بورهان خۆشناو دەکات

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

27ی ئایاری 2017،بەڕێز ئەحمەد کانی ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان،پێشوازی لە هونەرمەندان بورهان خۆشناو و هەنگاو ئەنوەر شێخانى کرد کە بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزباییان بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی بەرپرسیارەتی لقی دوو سەردانیان کردبوو.
بەرپرسی لقی دوو وێڕای پێزانینی بە پەیامی پیرۆزباییان نیشاندانى خۆشحاڵیان بە سەردانەکەیان، باسى گرنگى هونەر و ڕۆڵى هونەرمەندانى کرد لە ناساندنى کللتوور و هونەرى گەلەکەیان بە دونیا،بەشێوەیەک بتوانن ئاستى ئابوورى وڵاتەکەیان پێ بەرز بکەنەوەو گەشتیاران لە هەموو دونیاوە ڕوویان تێبکەن.
لە لایەکى دیکەى ئەو دیدارەدا ئەحمەد کانى باسى پشتیوانیەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان و حکومەتى هەرێمى کوردستانى کرد لە پرۆژە هونەریەکانى هونەرمەندانى کوردستان و خودى هونەرمەندان بۆ ئەوەى بتوانن لە خزمەتکردنى هونەرى کوردى سڵنەکەنەوە.
لە بەرامبەردا هونەرمەندان بورهان خۆشناو و هەنگاو ئەنوەر سوپاسى پشتیوانى بەرپرسى لقى دوویان کرد لە هونەرمەندانى شارى هەولێر و پرۆژەکانیان،هیوایان خواست بتوانن بە پرۆژە هونەریەکانیان خزمەتێکى زیاتر بە هونەرى کوردى بکەن.

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن