پێمان گووتن

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

هه‌ڵمه‌ت صمد

پێمان گووتن ئێمه‌ له‌ ره‌گه‌زی داربه‌رووین
پێمان گووتن ئێمه‌ وه‌ک شوشه‌ واین تا بمان شکێنن تیژتر ده‌بین
پێمان گووتن ئێمه‌ گری دوای ئه‌نفال و تۆڵه‌ی هه‌ڵبجه‌ و شه‌هیدین
پێمان گووتن ئێمه‌ نه‌وه‌ی قه‌ندیل و گارا جودین
پێمان گووتن ئێمه‌ مردن له‌ ئێمه‌ را ده‌کات

ئێستا گوێ بگرن ئه‌ی تاعونه‌کانی نیشتیمانی لم
له‌ هه‌ر شوێنێک په‌نجه‌ی کوردێک زامدار که‌ن ئێمه‌ دار به‌رتان ده‌که‌ین به‌ خۆڵ
له‌ هه‌ر شوێنێک فرمێسکی دایکی شه‌هیدێک هه‌بێت ئێمه‌ بۆ ده‌که‌ینه‌ شایی

ئێمه‌ کوردین
ئه‌نفال من له‌ ناو نه‌برد
هه‌ڵبجه‌ منی نه‌ ترساند
وێران کردنی لادێکان منی نه‌سریه‌وه‌
که‌چی تۆ به‌ جلێکی ره‌شه‌وه‌ ده‌ته‌وێت
نه‌وی ئاری زه‌رده‌شت ئه‌ی ره‌قیب
له‌ چرکه‌یه‌کاداگیرمان بکه‌ن

نه‌تانزانی
رۆڵه‌کانی وڵاتی به‌فر شاخ
رۆڵه‌کانی وڵاتی نێرگز و ئاگر
رۆڵه‌کانی که‌ی حسره‌و  بارزان قازین
ده‌تانکه‌ن به‌ په‌ندی زه‌مانه‌
سه‌ر زه‌ویتان لێ ده‌که‌ن به‌ دۆزخ

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن