قه‌ت ناپرسم له‌ كوێ بوویت و

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

ڕه‌فیق سابیر


بۆ كوێ ده‌چیت
له‌ هه‌ر جێ بیت
ئاساییه‌
چه‌ند لێم دوور بیت
هه‌ر نزیكیت
دووری چییه‌؟

گه‌ربه‌ جه‌سته‌ لای من نه‌بیت
لای هه‌ر كه‌س بیت
گرنگ نییه‌
هه‌ر تۆ شادبیت به‌رگه‌ ده‌گرم
جه‌سته‌ چییه..!
ئێمه‌ ڕۆحمان تا هه‌تایه‌
ئاوێزانی یه‌كترییه‌.

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن