ژیان بۆ هەمیشه شەرمەزاری گلاره چکولەکەی کامیراکەت بوو

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

یه لدا هه ركی



دونیا. . . زەردەخەنەی ئازادی تۆی تاقەت نەهێنا و
مه رگ به تەواوی هەیبەتێوه
له نێوان قامکه ناسكه كانت جێگه ی كرده وه...
 ئێستا شێعر. . . سارد و زامدار دەناڵێنێ و
خوێن بەهای پێکەنینەکەت تا هەرمان
له گەرووی تینووی ووشەکاندا
هەر وەک کانی شەڵاڵی چاوەکانم ڕەوان دەجۆشێ ..
جیهان ده روخیت
بەڵام
تۆ، وەکوو گەنم زاری  ڕازاوەت
بێ سام له قەل و کوند، هەڵدەدەی
وەک بزەی مومیك
بێ ترسی تارمایی، ڕووناکایی دەبەخشی
تا مناڵانی دوارۆژ، تامی نان و ئازادی بچێژن
تا مروڤی کوێر و بێ بروا، دۆڕاوەکانی مێژوو بن . . .

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن