پێكەنین بەدەم خونچەوە

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image


ئومێد بابان


ناشێ.. نا، لە كۆڵانەكانی تەنیاییدا
تا ئەبەد بێهودە رێ تەی بكەین..
زوو وەرە، زوو
شێتانە بەدیار ئۆركێسترای ئەزەلەوە
سەمایەكی كۆمیدی رێك بخەین..
زوو وەرە، زوو
لەبری هۆنینەوەی تراژیدیا
لەجیاتی نووسینەوەی پاییزەخەمێك
بەدەم خونچەیەكەوە پێبكەنین و
دڵی درەختێكی حەزین بدەینەوە..

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن