بۆ وا بێ دەنگی

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

کاوە خدر

کوا رووبار
بێ دەنگ و هاژەیە ؟

کوا باران
بێ دەنگ و رێژنەیە ؟

کوا شەپۆلی دەریا
بێ دەنگ و ، شلپ و هۆڕە ؟

شەو نیە
گۆێم لە ئاوازی
شالوور و بولبول نەبێ !!

شەو نیە
گوێم لە لوورەی گورگ و ،
رەوینی سەگ نەبێ !!

شەو نیە
گۆێم لە خشە و جوولەی ،
گەلا و شەو با نە بێ !!

تەنیا گۆێم لە دەنگی تۆ نابێ !؟

هەموو نهێنیەکان
لە بێ دەنگی دا ،
خۆیان حەشار داوە !!

هەموو مشە خۆرەکان
لە بێ دەنگی دا ،
سەر چاوە ئەگرن !!

کۆیلە و مێگەل
لە بێ دەنگی دا
لەم پاوەنە ،
دەلەوەڕێن !!

پێم ناڵی تۆ ،
بۆ وا بێ دەنگی !؟

 

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن