لەچاوەڕوانی ماچی دۆستدا

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image


ژاکا

 
سەر بەندەره
ئێوارەیه و لەژێر دارەکه،
چاوم لەئاسۆی گەڕانەوەته.
پێموابێ، خوێن زۆر گریاوو
بۆیه ئاسۆ وەها سووره

ئەی دۆست،
دەمێکه یەکمان نەدیوە،
وتم:

دەترسم بشمرم
گەڕانەوەت نەبینمەوه

لەبیرم دێ
چاوت لەچاوانم بڕی.
وتت:

 فریشته نامرن.
وتت:

 کاتێ قوتابخانه کرایەوه
دەگەڕێمەوه لات و
لەڕێگاوه دەتدزم! و
دوور لەچاوی هاوڕێکانت
ماچت دەکەم...

لەبیرمه
منیش بزەم هاتەسەر لێو
وتم: بەنیگام دەتکوژم
نێو چاوانم لێتێک نای و

 وتم:
(چۆن دەهێڵم ماچم بکه ی؟!)

پێکەنی و دەستەکانمت گرته دەست و

وتت: چاک ده هێڵی
(هێنده بیرم دەکەی، کەخۆت ئاوات دەخوازی بێمەوه و ماچت بکه م...)

قژمت گرت و بۆنت کرد و
ده ستت لەدەستم کردەوه!!!!
لەدوورەوه هاوارت کرد:
سێ دانه سی ڕۆژ ببژێری من دەبینی!!!

ئەی دۆست!
شەوقت بۆ ڕۆشتن چاوەکانتی داگرتبوو

ڕۆژی یەکەم
ڕۆژی دووەم
ڕۆژی حەوتەم دڵم پڕ بوو
چوومەوه جێگاکەی خۆمان
لەسەر لەشی ئەو دارەی 
ئەو ناومان لەسەری هەڵکەند بوو

بەزۆر نووسیم:
ئەی دۆست
لەپڕ دەنگت هاته گوێم و بەهاوار پێت وتم:
(سێ دانه سی ڕۆژ ببژێره من دەبینی)
سی ڕۆژێک تێپەڕی و دوو سی ڕۆژ مابوو بێیتەوه

سی و یه ک ڕۆژ
سی و دوو ڕۆژ
سی و حه وته مین ڕۆژی دووریت
هه ستم بەنا ئومێدی کرد
چوومەوه ژێر دارکەمان
ده ستم نەچوو هیچ بنووسم
دڵم نەهات چاو لەله شی دارەکەم بکەم!

سی ڕۆژی دووهه م تێپەڕی و سی ڕۆژێک ماوه بتبینم

شەست و یەک ڕۆژ
شەست و دوو ڕۆژ

ئەی دۆست
ڕۆژی شه ست وحەوتی دووریت
هەستم بەنا ئومێدی کرد
نەچوومەوه لای دارەکه،
بەڵام دەنگت دەلاقەی هیواکانم بوو وا بەهاوار لەگوێمدا دەزرینگاوه:
(سێ دانه سی ڕۆژ ببژێره،من دەبینی)
بیست و سێ ڕۆژ مابوو بتبینم!

ئەی دۆست!
نازانم بۆ نەهاتیەوه

قوتابخانه کرابوونەوه ومن
هەر ترسم بوو
ڕۆژێک لەڕێوه دەمدزی

ئەی دۆست، چوومه زانکۆو
ئێستا ژمێریاری فێر بووم

سێ دانه سی ڕۆژ هێشتا پێموایە کۆتایی نەهاتووە

بۆ
من خراپم بژاردوه...

ئەی دۆست، ئەمڕۆ چوومەوە بەندەرەکە
لەژێر دارەکەدا، نیگام دەبڕییە نیگای نادیارت و دەگریام!.
ئەو گریانە، دەڵێی بۆتە هاوڕێیەکی باشم،
لەسەر لەشی داره پیر و بێ چارەکەی وا شاهیدی دەنگه دەنگی فرمێسکم بوو
لەلای(دۆست)نووسیم:

ئاخر تۆ کەی دێیتەوه تا ماچم بکه ی؟!

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن